دوێنێ مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌كردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان، مه‌راسیمێكى بۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى سویدى سازكرد. شاندى په‌رله‌مانى سوید له ئه‌ندامانى لیستى ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن پێكهاتبوو و ژماره‌یان هه‌شت په‌رله‌مانتار بوو و له ئه‌ندامانى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى سویدى و پارتى گه‌ڵى لیبرالى سویدى و پارتى مۆدێراتى سویدى و پارتى سه‌تنه‌رى سویدى و پارتى كریست دیمو‌كراتى سویدى پێكهاتبوون .
له مه‌راسیمه‌كه‌دا جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكێش كرد و تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لاى خۆشیانه‌وه نوێنه‌رى پارته سیاسیه‌كانى ولاتى سوید وته‌یان پێشكه‌ش كرد كه پێكهاتبوون له ئولریكا كارلسۆن نوێنه‌رى پارتى مۆدێراتى سوید و شادیه حه‌یده‌رى سه‌ر به پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى سوید و فرێدرێك مالم سه‌ر به پارتى گه‌لى لیبراڵى سوید، هه‌روه‌ها رۆبێرت هالێن له پارتى كریست دیمو‌كراتى سوید، عه‌بیر السهلانى له پارتى سه‌نته‌رى سوید