ڕۆژی یەک شهممه بهرواری 2012/2/12 ، له ستۆکهۆڵم ، بهرپرسی لیژنهی ناوچهی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئهندامانی لیژنهی ڕیکخراوی ستۆکهۆڵم و بهشی پهیوهندیهکان ،ئامادەی ڕۆژی شەهیدانی حزبی شیوعی بون لەسەربانگهێشتی ڕێکخراوی حزبی شیوعی ئێراقی لە سوید و حزبی شیوعی کوردستانی لە سوید ، لە بروسکەی لیژنەی ناوچەی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەرز نرخێندرا یادی ڕۆژی شەهیدو خوینی شەهیدانی گەلانی ئێراق بەعەرەب وکوردو کەمانەتەوەییەکانەوە لە پێناو ئازادی و سەربەستی و ڕزگاریدا،
بەشەهیدانی نەتەوەیی و نیشتمانی لە قەڵەم دراو ئاماژە بەوەکرا کە شەهیدانی حزبی شیوعی لەیەک سەنگەرداو شان بە شانی براپێشمەرگەکانیان لەسەر چیا بڵندەکانی کورستان ، جەنگاون دژی دکتاتۆریەت و ئازادی بەدەست هێنانی مافەکانی کوردو کوردستان .